نرخی نه‌وت دابه‌زی

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 07:01

لەسەروبەندی ئاڵۆزییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و كێشەكان، نرخی نەوت بە دۆخێكی نادیاردا گوزەر دەكات و ناجێگیرە.

دابەزینی هەناردەی نەوت و خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و كێشەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی سعودییە، بۆتە مایەی ناجێگیری نرخەكانی نەوت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (62.58) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بە (56.81) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش بەرزترین نرخی نەوتە لەوەتەی دوو ساڵی رابردوودا.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی