ترامپ گله‌یی له‌ كیم هه‌یه‌و داوا براده‌رایه‌تی لێ ده‌كات

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 12:19

 

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گله‌یی له‌ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور ده‌كات به‌وه‌ی ناوی ئه‌وی وه‌ك پیر هێناوه‌و پێی ده‌ڵێت: ره‌نگه‌ رۆژێك ببینه‌ براده‌ر .

له‌ تویتێكدا دۆناڵد ترامپ گله‌یی له‌ سه‌رۆكه‌ گه‌نجه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ كردووه‌و نوسیویه‌تی: بۆچی بە پیرهپیاو ناوی هێناوم ، لە کاتێکدا من هەرگیز پێم نەوتووە قەڵەو یان کورتەباڵا .

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر گله‌ییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ سه‌رۆكی كۆریای باكور به‌رده‌وام ده‌بێت و نوسیویه‌تیشی: من هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی ببینە هاوڕێی یەکتر و لەوانەیە ئەو ڕۆژەش بێت .

م-ع-كانی