ترامپ : قودس پایتەختی ئیسرائیلە

چوار شەممە, 06 کانونی یەکەم 2017 20:44

 

 

سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی رایگەیاند: ئێستا كاتی ئەوەیە دانبنێین بە قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل و منیش بەڵێنەكەی خۆمم بردەسەر.

لە بەشێكی تری وتارەكەیدا (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كرد كە ئامادەكاری بكەن بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ قودس.

وتیشی: سەرۆكەكانی ئەمریكا رەتیدەكەنەوە قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل بناسێنن، تەنها لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بەكاری دەهێنن، بەڵام من ئەمرۆ بەڵێنەكەم بردەسەرو قودس پایتەختی ئیسرائیلە.

لەسەرۆكی ترەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە هاوڵاتیەكانی كرد كە لەكاتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی فەڵەستین و ئیسرائیل نەكەن.

 

ئـ . كـ