ترامپ داوا لە سعودییە دەكات گەمارۆی سەر یەمەن هەڵبگرێت

پێنج شەممە, 07 کانونی یەکەم 2017 07:29

 

 

سەرۆكی ئەمریكا داوای لە سعودییە كردووە، كۆتایی بە گەمارۆدانی یەمەن بهێنێت.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا داوای لە سعودییە كردووە، گەمارۆی سەربازی سەر یەمەن ڕابگرێت.

ترامپ لە بەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاندووە، فەرمانم بە بەرپرسانی دەوڵەت كردووە داوا لە پاشایەتی سعودییە بكەن، ڕێگە بدات خۆراك، سووتەمەنی، ئاو و دەرمان بگاتە خەڵكی یەمەن كە پێویستیان پێیەتی.

حكومەتی سعودییە نزیك بە سێ ساڵە لەگەڵ چەند وڵاتێكی عەرەبی دیكە هێرشیان كردۆتە سەر یەمەن و ئێستا خەڵك لەو وڵاتە بەرەو ڕووی قەیرانی مرۆڤی بوونەتەوە.

 

ئـ . كـ