"له‌ تورکیا کوده‌تای سه‌ربازی ڕوو ده‌دات"

پێنج شەممە, 14 کانونی یەکەم 2017 06:00

وتەبێژی ھەدەپە رایدەگەیەنێت، ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر عەفرین، ئەوا كودەتای سەربازی لە توركیا روودەدات.


ئایھان بیلگەن، وتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، كە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئۆڕشەلیم و ھەڵوێستی توركیا لە بەرامبەر عەفرین وەكو یەكن و توركیا دەخوازێت ئەمە بۆ بێدەنگكردنی لایەنە سیاسیەكان بەكاربھێنێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە عەفرین ھەڕەشە نیە بۆ سەر توركیا و ئەگەر توركیا ھەڵە بكات و ھێرش بكاتە سەر عەفرین، ئەوا سیاسەتی ناوەخۆیی توركیا گۆڕانكاری بەسەردا دێت و رێگە خۆشدەكات بۆ ئەنجامدانی كودەتای سەربازی.


وتیشی، ئەوانەی ھانی ئەردۆغان دەدەن بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی، ئەوا دەبێ بزانن كە ئامادەكاری بۆ كودەتای سەربازی لەنێو توركیا دەكەن.