ترامپ تەمبەڵترین سەرۆكی ئەمریكایە

هەینی, 29 کانونی یەکەم 2017 10:26

 

 

بەپێی چەند هۆكارێك (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا وەكوو تەمبەڵ ترین سەرۆكی ئەمریكا ناوزەدكراوە.

ماڵپەری ئینتەرناشناڵ بیزێنس تایمز بڵاویكردۆتەوە، لە حاڵێكدا (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا یەك ڕۆژ دوای یادەكانی سەری ساڵ هەوڵ دەدات بۆ پێشكەوتنی وڵاتەكەی، هەواڵە بڵاوكراوەكان نیشانی دەدات ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو لە جیاتی شوێنی كارەكەی خۆی لە زەوی گۆڵف خەریكی یاری بوو.

توویتەر لەم بارەیەوە نووسیویەتی: (دۆناڵد ترامپ) تەمبەڵ ترین سەرۆك كۆماری ئەمریكا ناوزەدكردووە.

بەم پێیە، ناوبراو لە ساڵی یەكەمی سەرۆك كۆماری، (111) ڕۆژیش لە شوێنی كارەكەی ئامادە نەبووەو لە پشوو بووە.

 

ئـ . كـ