نامەیەكی بەغدادی دۆزرایەوە

هەینی, 29 کانونی یەکەم 2017 10:55

 

 


هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنێكی دژە تیرۆر، نامەیەكیان دۆزیوەتەوەو باس لەوەدەكەن كە لەئەنجامی ئۆپەرسیۆنەكەدا نامەیەكی خەلیفەی داعشیان دۆزیوەتەوە.

رۆژنامەی دەیلی سەباح بڵاویكردۆتەوە، هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە ئۆپەراسیۆنێك لە شاری (كەرشار) نامەیەكیان دۆزیوەیەوە كە پێدەچێت لەلایەن (ئەبوبەكر بەغدادی) سەركردەی گروپە چەكدارەكانی داعشەوە نووسرابێت.

ئەو ئۆپەراسیۆنە یەكێك لە سێ ئۆپەراسیۆنی دژی داعشەو تێیدا هێزە ئەمنییەكانی توركیا هێرشیان كردۆتە سەر دوو حەشارگەی داعش لە پارێزگای كەرشارو وێرای قۆڵبەستكردنی دەیان گومان لێكراو، ئەو نامەیەو چەندین بەڵگەی دیكەشیان دەست كەوتووە.

لەو نامەیەدا كە لەلایەن بەغدادییەوە واژۆ كراوە، ئەو كەسانەی كە لە داعش دادەبڕێن، ئیدانە كراون و دەڵێت : ئەوان ڕەوانەی دۆزەخ دەكات.

هەروەها ناوبراو لەو نامەیەدا ئەندامانی گروپەكەی هان دەدات كە كەسانێكی زیاتر بهێننە ڕیزی داعش.

 

ئـ . كـ