یەكەم بوومەلەرزە لە ساڵی 2018 روویدا

دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 06:13

 

 

لەكاتێكدا هاوڵاتیانی سەرقاڵی ئاهەنگێڕان بوون بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی میلادییەوە، بوومەلەرزەیەك كەنەدای هەژاند.

دەستەی بوومەلەرزەزانی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو لەكاتی ئەنجامدانی ئاهەنگەكانی سەری ساڵی میلادی، بوومەلەرزەیەك شاری ئۆنتاریۆی كەنەدای هەژاندووەو هاوڵاتیانیش هەستیان پێی كردووە.

رۆژنامەی (دەیلی مێل) ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، لەیەكەم رۆژی ساڵی نوێ‌ ئەوە یەكەم بوومەلەرزەیە كە رووبدات، بەڵام ئاماژە بەبوونی هیچ زیانێك نەكراوە.

 

ئـ . كـ