پۆتین نهێنیه‌كی خۆی ئاشكراكرد

دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 14:01

 

ڤلادیمێر پتین سه‌رۆكی روسیا له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆی نهێنیه‌كی ئاشكرا كرد .

پۆتینی سه‌رۆكی روسیا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرای كردووه‌: ئێستاش به‌رده‌وامم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی به‌ناوبانگ و گشتی نه‌بم .

پۆاین وتویه‌تیشی: پێشتر هه‌وڵم ده‌دا هه‌میشه‌ به‌جۆرێك ره‌فتار بكه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری دام، ئه‌مه‌ش رویدا له‌ژیانمدا ، به‌ڵام ئایه‌ ده‌كرێت ئه‌و خوه‌ له‌ژیاندا نه‌مێنێت و بسڕێته‌وه‌ ، له‌وانه‌یه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێربێت .

پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ پۆتین كراوه‌ كه‌ ئایه‌ كه‌سه‌ به‌ناوبانگه‌كان ده‌ستبه‌ردارى خووه‌ تايبه‌ته‌كانيان ده‌بن ئه‌ویش وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی داوه‌ته‌وه‌ به‌نه‌خێر .

م-ع-كانی