ترامپ : ئێستا كاتی گۆڕانكارییە لە ئێران

دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 16:30

 

 

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر پشتیوانی خۆی لە نیگەرانی و خۆپێشاندانەكانی ناوخۆی ئێران دەربڕی.


(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لە تویتەری خۆی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ خۆپێشاندانەكانی ئێران دووپات كردۆتەوەو راشیگەیاندووە، ئێستا كاتی گۆڕانكارییە لەو وڵاتە.


ترامپ باسیشی لەوەكردووە، ئێران لەسەر هەموو ئاستەكان شكستی هێناوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئیدارەی ئۆباما ڕێككەوتنی لەگەڵ تاران كردبوو.


سەرۆكی ئەمریكا لە تویتەكەی خۆی رایگەیانجووە، گەلی ئێران ماوەی چەندین ساڵە سەركوت دەكرێت، بۆیە ئێستا هۆگری نان و ئازادی و مافی مرۆڤن و سامانەكەیان دزراوە.
(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لەكۆتایی تویتەكەی خۆی نووسیویەتی، ئێستا كاتی گۆڕانكارییە لە ئێران.

 

ئـ . كـ