سوپای ئێران ئامادەیە بارودۆخی وڵاتەكەی هێور بكاتەوە

سێ شەممە, 02 کانونی دووەم 2018 05:46

 

 

لەگەڵ ئاڵۆزبوونی بارودۆخی نێوخۆی ئێران، سوپای ئەو وڵاتە هەڕەشەی دەستوەردان دەكات بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخەكە.

ئەمڕۆ نا ئارامییەكانی نێوخۆیی لە ئێران پێی ناوەتە پێنجەم رۆژی و شەوی رابردووش گرژی و ئاڵۆزی چەندین ناوچەی گرتۆتەوە، بۆ ڕێگری كردن لە فراوانبوونی گرژییەكان، سوپای ئەو وڵاتە هەڕەشەی دەستوەردانی كردووە بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە.

لەلایەن خۆشیەوە (مەسعود جەزائیری) عەمیدو وتەبێژی سوپای ئێران بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، هاتنە سەر خەتی گەورەترین بەرپرسی ئەمریكی كە خودی (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەو وڵاتەیە، ئەوا مانای وایە كە ئەو وڵاتە دەستی هەبووە لەو گرژیانە، بۆیە ئەوانیش وەڵامیان دەبێت بۆ ئەو نائارامیانە.

جەزائیری باسیشی لەوەكردووە، دەسەڵاتدارانی ئەمریكاو ئیسرائیل و باڵی ئۆپۆزسیۆنی موجاهیدینی خەڵق و خێزانی پەهلەوی بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدان كە دۆخی ناوخۆی ئێران ئاڵۆزبكەن، بەڵام ئەوانیش توانای ئەوەیان بەرپەرچیان بدەنەوە.

 

ئـ . كـ