ئەمریكا سزای ئەوانە دەدات سەركوتی هاوڵاتیانی ئێرانی دەكەن

سێ شەممە, 02 کانونی دووەم 2018 06:26

 

 

جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كارو باری ئێران و عێراق رایگەیاند، گەمارۆكانی واشنتۆن لە دژی بەرپرسانی ئێرانی بەرزبۆتەوەو ژمارەیەك بەرپرسی دیكەشی گرتۆتەوە.

(ئەندرو پەیك) جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق رایگەیاند، ئەگەری زیاد بوونی گەمارۆكانی واشنتۆن لە دژی بەرپرسانی ئێرانی لە ئارادایە.

پەیك بۆ رۆژنامەنووسان ووتی، ئێمە ئەو كەس و ڕێكخراوانەی دژایەتی ناڕازیەتییەكانی ناوخۆی ئێران دەكەن، بە بەرپرس دەزانن.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا پشتیوانی لە ناڕەزاییەتییەكانی ناوخۆی ئێران كردو هەڕەشەی ئەوەشی كردووە كە لە بیانووی زیاتر دەگەڕێت بۆ زیادكردنی گەمارۆكانی سەر ئێران.

لەماوەی دوو مانگی رابردوودا ترامپ ئامادەنەبوو پابەندبوونی ئێران بەڕێكەوتنی ناوكی واژۆ بكات و داوای لە كۆنگرێسی ئەمریكا كرد بە ڕێككەوتنەكەدا بچنەوە.

 

ئـ . كـ