بوومەلەرزە ئەم وڵاتەی هەژاند

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 05:48

 

 

بوومەلەرزەیەكی بەهێز وڵاتی جەزائیری لە باكووری كیشوەری ئەفریقیا هەژاندووەو ترس و دڵە ڕاوكێی خستۆتە دڵی دانیشتوانەكەی.

سەنتەری بوومەلەرزەزانی جەزائیری بڵاویكردۆتەوە، بوومەلەرزەكە ئەمڕۆ بەیانی روویداوەو هێزەكەی (5) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەرو ترس و دڵەڕاوكێی دروست كردووە لای هاوڵاتیان.

بەپێ زانیارییەكانی سەنتەری بوومەلەرزەی جەزائیری، هاوڵاتیانی هەریەكە لە ویلایەتەكانی (تیبازەو بۆمەرداس و مەدیەو تێزی و زۆتە) هەستیان بە هێزی بوومەلەرزەكە كردووە.

هاوكات باسیش لەوەكراوە، تاكو ئێستا تیمە فریاگوزارییەكانی حكومەت ئاماژەیان بەبوونی هیچ زیانێكی گیانی نەكردووە لەئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیە.

 

ئـ . كـ