خۆپیشاندانەكانی ئێران بۆ ڕۆژی شەشەم بەردەوامیان هەبوو، 23 كەس كوژراون

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 07:29

 

شەوی ڕابردوو لە دەیان شاری گەورەی ئێرانی خۆپیشاندانەكانی دژی حكومەتی ئەو وڵاتە بۆ ڕۆژی شەشەم درێژەی هەبوو ، بەپێی میدیا فەرمیەكانی ئێرانیش 23 خۆپیشاندەر تاوەكو ئێستا كوژراون و لانی كەمیش 500 خۆپیشاندەر دەستگیركراون.


بە پێی تۆمار و لێدوانی چالاكوانانی ئێرانی شەڕی ڕابردوو خۆپیشاندانی گەورە لە شارەكانی ( تاران، ئەهواز و ئەسفەهان و كاشان و لوڕستان، قەهریجان و چەندانی تر ) بەڕێوەچوو.


بە پێی میدیاكانی ئیران ، لە شارۆچكەی دۆرودی سەر بە پارێزگای لورستان چوار كەس و لە شارۆچكەی ئیزەی سەر بە پارێزگای خوزستان دوو كەس و لە شارۆچكەی تویسەركانی پارێزگای هەمەدان سێ كەس و لە شارۆچكەی شاهینشەهری پارێزگای ئەسفەهان سێ كەس و لە شاری خومەینشەهر سێ كەس و لە شاری نەجەف ئاباد كەسێك و لە شارۆچكەی گاهدەریجان شەش كەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە شارۆچكەی كەهریزسەنگی پارێزگای ئەسفەهان كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان كوژراوە.

هەروەك بەرپرسانی پارێزگاكانی ئێران بڵاویان كردەوە ، لانیكەم ٥٠٠ كەس دەستگیركراون و میداكانی ئۆپۆزسیۆنیش باس لە ژملرەی زۆتر دەكەن.


ماوەی شەش ڕۆژە خۆپیشاندانی گەورە لە شارەكانی ئیران دژی خراپی گوزران و گران و نەبوونی ئازادیەكان بەڕیچوەدەچێت و توندوتیژی لێكەوتۆتەوە.