فرۆكەیەكی روسیا لە سوریا دەكەوێتە خوارەوە

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 12:13

 

ئاژانسێكی هەواڵی بڵاویكردوەتەوە فرۆكەیەكی روسیا لە سوریا كەوتوەتە خوارەوە و تیمی فرۆكەوانیەكەشی گیانیان لە دەست داوە.

ئاژانسی ئینتەر فاكس بڵاویكردوەتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە فرۆكەیەكی روسی لە جۆری كۆپتەر-ئیم –ئەی 24 لە سوریا كەوتوەتە خوارەوە .

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە "هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكە بەهۆی هەڵیەكی تەكنیكیەوە بووە لەئەنجامدا تیمی فرۆكەوانی فرۆكەكە كە دوو فرۆكەوان بوون گیانیان لەدەست داوە"


أ.س