ئابوری ... نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 17:04

 

 

ناڕەزایەتی و ناكۆكییەكانی ناوخۆی ئێران كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕی نەوت و بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بەرز بوونەوەی نرخی نەوت بۆ یەكەم جارە لەوەتەی دوو ساڵ و نیوی رابردوو، ئەوەش دوای ئەوەی گرفتەكانی نێوخۆیی لە ئێران سەری هەڵداو كاریگەری لەسەر نرخەكان دروست كرد.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بە (61.44) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنتیش بە (67.62) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش بۆ یەكەم جارە بگاتە ئەو نرخە لەوەتەی دوو ساڵ و نیوی رابردوو.

لەلایەن خۆشیەوە دامەزراوەی (كۆمێرتس) پێشبینی كردووە، نرخی نەوتی خاو لەم ساڵی (2018) بگاتە سەرووی (60) دۆلار.

 

ئـ . كـ