بەریتانیا: ئاگاداری پەیوەندیەكانی نێوان پەكەكە و پەیەدەین

پێنج شەممە, 11 کانونی دووەم 2018 06:36

 


وەزیری دەوڵەت لە حكومەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیەنێت وڵاتەكەی ئاگادارە لە پەیوەندیەكانی نێوان پەیەدە و یەپەگە و پەكەكە.


ئالیستەر بۆرت وەزیری دەوڵەت لە حكومەتی بەریتانیا لە میانەی دایشتنی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتیانیا بە ناونیشانی ( خواستی ككورد و بەرژەوەندیەكانی بەرتیانیا) ڕێكخرابوو ووتی" چەند جارێك لەكاتی دیدارمان لەگەڵ بەرپرسانی پەیەدە و یەپەگە پێمان ڕاگەیاندوون كە پێویستە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ پەكەكەدا ببچرێنن".


دوپاتیشی كردەوە ئەوان هیچ پەیوەندیەكیان نیە لەگەڵ ڕێكخراوی پەكەكەدا و بە ڕێكخراوێكی تیرۆریتی دەیناسێنن بەڵام بەشێوەیەكی سنوردار پەیوەندیمان لەگەل پەیەدە دا هەیە.


ئاماژەی بەوەش كرد كە زانیاریان هەیە لەسەر بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ڕێزەكانی پەیەدە و بەرزكردنەوەی وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەكانی دەسەڵاتیاندا و پەیوەندیەكی جدی هەیە و تەنها پڕوپاگەندە نیە.