توركیا: یه‌په‌گه‌ چه‌كی ئه‌مریكی به‌كارده‌هنێت

سێ شەممە, 23 کانونی دووەم 2018 12:32

 

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمارى تورکیا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات: ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌دژی سوپای توركیا له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ به‌كارده‌هێندرێت چه‌كی ئه‌مریكین و له‌ئه‌مریكایان وه‌رگرتووه‌ .

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمارى تورکیا  بۆ BBC وتویه‌تی: ده‌بێت ئه‌مریكا چیتر هاریكاری سه‌ربازی بۆ یەکینەکانى پاراستنى گەل له‌سوریا نه‌نێرێت و یارمه‌تیه‌كانی ده‌بێت بوه‌ستێندرێت .

ده‌شڵێت: توركیا دژی هه‌موو هاوكاریه‌كی سه‌ربازیه‌ بۆ یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌و توركیاش رازی نابێت له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر سنوره‌كانی درووست بكرێت .

م-ع-كانی