ئێران : ئەمریكا داعش بۆ ئەفغانستان دەگوازێتەوە

چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 07:38

 

 

رێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند: ئامانجی ئەمریكا لە گواستنەوەی داعش بۆ ئەفغانستان پاساودانی ئامادەبوونی‌ خۆیە لە ناوچەكە.

(عەلی خامنەیی) رێبەری باڵای ئێران لەمیانەی پێشكەشكردنی ووتارێك باسی چەند پرسێكی ناوچەكەی كردو تیشكی خستە سەر ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ئەفغانستان و هێرشەكانی داعش لەو وڵاتەدا.

خامنەیی وتی: ئامانجی ئەمریكا لە گواستنەوەی چەكدارەكانی داعش بۆ ئەفغانستان ئەوەیە كە پاساو بۆ مانەوەی خۆی لە ناوچەكە بهێنێتەوەو ئاسایشی ڕژێمی ئیسرائیل دابین بكات.

هەروەها خامنەیی ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەو دەستانەی داعشیان لە عێراق و سوریا دروست كرد، ئەمڕۆ دەیانەوێت ئەم چەكدارانە ببەنە ئەفغانستان.

ئەو وتیشی، ئەمریكا دەیەوێت كە ناوچەكە بشڵەژێت و حكومەت و گەلانی ناوچەكە سەرقاڵی خۆیان بن و كەس بیر لە ئیسرائیل نەكاتەوە.

 

ئـ . كـ