بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند

چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 07:53

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەزرەیەكی بەهێز ئەفغانستانی هەژاندووەو هاوڵاتیان بەشێوەیەكی ئاسایی هەستیان پێی كردووە.

میدیاكانی جیهان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی (6.2) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شاری كابۆلی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاندووە.

ڕاشاتوودەی بڵاویكردۆتەوە، بوومەلەرزەكە ئەمڕۆ بووەو گوڕەكەی (6.2) پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەرو بۆ ماوەی (30) چركە سەرانسەری پایتەختی ئەفغانستانی هەژاندوە.

تاكو ئێستا سەرچاوە هەواڵییەكان وردەكاری زیاتریان لەبارەی ڕووداوەكەو زیانەكانی بڵاونەكردۆتەوە، هەریەكە لە شارەكانی پیشاوەرو ئیسلام ئابادیش هەستیان بەم بوومەلەرزەیە كردووە.

ئەمەو بوومەلەرزەكە لە چیای هیندوكۆش بووەو لە قووڵایی (180) كیلۆمەترو بەدووری (270) كیلۆمەتر لەشاری كابۆل ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەكان كاریگەری ئەو بوومەلەرزەیە لەسەر پاكستانیش بووەو بەهۆیەوە قوربانیش هەیە.

 

 

ئـ . كـ