هەنیە دەخرێتە لیستی تیرۆر

پێنج شەممە, 01 شوبات 2018 05:36

 

 

ئەمریكا سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دەخاتە لیستی تیرۆرو ئەو بزووتنەوەیەش سەركۆنەی بڕیارەكە دەكات.

دوێنێ‌ بەشێوەیەكی لەناكاو ناوی (ئیسماعیل هەنیە) سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس خرایە لیستی تیرۆر، حەماسیش بەتووندی سەركۆنەی بڕیارەكەی كردو رایگەیاند: ئەوان سوورن لەسەر تێكۆشان بۆ وەرگرتنی مافی گەلەكەیان و ئەمریكاش بە بەرپرس دەزانن لەهەر كارێك بەرامبەر بە هەنیە بكرێت.

لەلایەن خۆیەوە (خەلیل حەیە) سەركردە لە بزووتنەوەی حەماس و وتەبێژی ئەو بزووتنەوەیە بۆ كەناڵی جەزیرە رایگەیاندووە، خستنە لیستی تیرۆری هەنیە بۆ فشارخستنە سەریانە لەسەر بەرگری كردن لەگەلەكەیان، ئەوەش ساردیان ناكاتەوە.

لەسەرێكی ترەوە (موشیر میسری) سەركردە لەحەماس پێی وایە خستنە لیستی تیرۆر لەلایەن ئەمریكاوە لایەنگیری تەواوی ئەو وڵاتە بۆ ئیسرائیل دووپات دەكاتەوە.

 

ئـ . كـ