سوپای ئەمریكا لە ئیسرائیل بڵاوبوونەوە

پێنج شەممە, 01 شوبات 2018 05:46

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەیەكی زۆری سوپای ئەمریكا لەچەند ناوچەیەكی ئیسرائیل بڵاوبوونەتەوە.

كەناڵی (10) ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەیەكی زۆری سەربازانی سوپای ئەمریكی لەچەند ناوچەیەكی وڵاتەكەی بوونەتەوە بەمەبەستی ئامادەسازی كردن بۆ مانۆری هاوبەشی سەربازی لە هەفتەی ئاییندەدا.

مانۆرە سەربازییە هاوبەشەكە لەژێرناونیشانی (جۆنیبەری گەورە) سازدەكرێت و تێیدا چەكی قورسیش بەكاردەهێندرێت.

سازكردنی ئەو مانۆرە سەربازییەی ئیسرائیل لەكاتێكدایە كە بەرپرسانی تەلئەبیب پێیان وایە لەچەندین لاوە هەڕەشەیان لەسەرە، بەتایبەتی حزبولڵاو ئێران.

 

ئـ . كـ