دەیان كەس لە بۆردومانی بازاڕێكی ئیدلەب كوژران

هەینی, 02 شوبات 2018 06:10

 

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، بەلایەنی كەمەوە (28) كەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی هێزەكانی ڕژێمی سوریا بۆ سەر باكووری ڕۆژئاوای وڵاتەكە كوژراون، كە كۆتا ناوچەیە بەدەست ئۆپۆسیۆنی سوریاوە ماوەبێت.

ڕوانگە ئاماژەشی بەوەدا كە فڕۆكە جەنگییەكان و هێلیكۆپتەرەكان هێرشیان كردۆتە سەر پارێزگاكانی ئیدلەب و حەمات و حەلەب، بەتایبەتی هەردوو شاری سەراقب و كەفر نەبودە.

ڕوانگە ئاماژەشی بەوەدا كە سوپای سوریاو هاوپەیمانەكانی بەرەو سەراقب دەڕۆن لە ئەبو زهورەوە كە بنكەیە سەربازیە لە مانگی ڕابردوودا سوپا دەستی بەسەردا گرتووە، هەروەها وتیشی سوپا دەستی گرتووە بەسەر ژمارەیەك گوندیشدا.

 

ئـ . كـ