به‌رپرسێكی پێشووی ئێران له‌ ئه‌مریكا ده‌ستگیركرا

شەممە, 03 شوبات 2018 12:49

 

راوێژكاری پێشووی نێرده‌ی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی چه‌ند تۆمه‌تێك كه‌ خرابوونه‌ پاڵی، دادگا بڕیاری سێ مانگ به‌ندكردنی بۆ ده‌ركرد.

ئه‌حمه‌د شێخ زاده‌ كه‌ پێشتر راوێژكاری نێرده‌ی ئێران بوو له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، دوێنێ له‌ به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی خۆی بدات، له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه‌ پاڵی.


یه‌كێك له‌ تۆمه‌ته‌كان ئه‌وه‌بوو شێخ زاده‌ پێوه‌ندی نێوان زانایه‌كی ئه‌تۆمی و به‌رپرسانی ئێرانی رێكخستووه‌ كاتێك ئێران و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی رێككه‌وتن بوو له‌ باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمیی ئێران، به‌ڵام شێخ زاده‌ ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ره‌تكردۆ‌ته‌وه.


له‌ ئێستاشدا‌ دادگاییه‌كردنه‌كه‌ی ناوبراو له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی پێوه‌ست به‌ باج و پێشێلكردنی یاسای سزاكانی ئه‌مه‌ریكایه‌ بۆ عێراق، له‌ دادگاش بڕیاری سێ مانگ بندكردنی بۆ ده‌رچووه‌.


به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه‌: ئه‌حمه‌د شێخ زاده‌ كه‌ ته‌مه‌نی 61 ساڵه‌، خۆی له‌ باجدان دزیوه‌ته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی خۆی شاردۆ‌ته‌وه‌، جیا له‌مه‌ش به‌ خۆی و كه‌سوكاری پاره‌یان ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ پێشێلكردنی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت.

 

 

ش.م