لە عەفرین حەوت سەربازی توركیا كوژران

یەک شەممە, 04 شوبات 2018 08:50

 


لە چوارچێوەی هێرشەكانی سوپای توركیا و چەكدارانی سوپای سوریای ئازاد بۆ سەر شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان لە 20 كانونی دووەمەوە دەستیپێكردووە ، توركیا گەوەرتین زەبری سەربازی بەردەكەوێت، دوێنێ شەممە حەوت سەربازی سوپای توركیا كوژران كە پێنج سەربازیان بەهۆی تێكشانی تانكەكەیانەوە كوژراون.


بە گوێرەی بەیاننامەی سوپای توركیا، تانكێكی سەربازی ڕوبەڕوی هێرشێكی چەكداری بوەتەوە لە عەفرین و بەهۆیەوە تیمی تانكەكە كوژراون كە لە پێنج سەرباز پێكهاتوون.


هەروەها سوپای توركیا ڕایگەیاندووە سەربازێكیان لە ڕوبەڕوبونەوەكانی شەڕی عەفرین كوژراوە و لە شارۆچكەی كلیسی سنوری بەهۆی بۆردومانی سەربازیەوە سەربازێكی دیكە كوژراوە.