قلیچدار ئۆغڵۆ كرایەوە سەرۆكی جەهەپە

یەک شەممە, 04 شوبات 2018 08:16

 

 

(كەمال قڵیچدار ئوغڵۆ) جارێكی تر وەكوو سەرۆكی سەرەكی ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی وەتەنی توركیا، (كەمال قڵیچدار ئۆغڵۆ) بۆ چەندەمین جار بە سەرۆكایەتی پارتی كۆماری خوازی توركیا، سەرەكی ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

بەم پێیە لە كۆتایی شەشەمین كۆبوونەوەی گشتی ئەندامانی ئەو پارتە لە ئەنقەرە، (قڵیچدار ئۆغڵۆ) بە وەدەست هێنانی (790) دەنگ جارێكی دیكە لە پۆستەكەی خۆی مایەوە.

ناوبراو پاش دەنگ دانەكە، بەڵێنیدا كە هەوڵی خۆی بخاتە گڕ بۆ بەدی هێنانی مافی خەڵكی توركیا، بە وتەی قڵیچدار ئۆغڵۆ توركیا ئێستا خەریكی تێپەڕاندنی یەكێك لە دژوارترین قۆناغەكانیەتی و لەم سەردەمەدایە كە دەبێ دیموكراسی بەهێز بكرێتەوە.

 

 

ئـ . كـ