ئابوری ... نرخی نەوت لەبەر ئەم هۆكارە دابەزی

دوو شەممە, 05 شوبات 2018 06:54

 

 

بەهۆی بەرز بوونەوەی بەهای دۆلار، نرخی نەوت دەستی بەدابەزین كردووە، بەتایبەتی نرخی نەوتی خاو.

بازاڕەكانی كڕین و فرۆشتنی نەوت پاشەكشەیەكیان كردووە، لەبەر پرسی بەرز بوونەوەی بەهای دۆلار، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دروست كردووە.

بە پێی زانیارییەكانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (67.83) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (64.79) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

ئـ . كـ