له‌نامه‌یه‌كدا بەشار ئەسەد پیرۆزبایی له‌ کیم جۆنگ ئون ده‌كات

سێ شەممە, 06 شوبات 2018 11:31

 

‌سەرۆکی رژێمی سووریا نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی رژێمی کۆریای باکووری ده‌كات، وەزارەتی دەرەوەی کۆریا ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.


رۆژی یەکشەممە 4ی شوباتی 2018 به‌شار ئه‌سه‌د سەرۆکی رژێمی سووریا نامەیەکی بۆ کیم جۆنگ سەرۆکی رژێمی کۆریای باکوور ناردووه‌، ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکووریش، ناوەڕۆکی نامەکەی بڵاو كردۆته‌وه‌.

لە ناوه‌ڕۆكی نامەکەدا، بەشار ئەسەد پیرۆزبایی لە کیم جۆنگ ئون دەکات بەبۆنەی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی سوپای میللی کۆریای باکوور، کە لە ساڵی 1948 دامەزراوە.

لە نامەکەدا سەرۆکی رژێمی سووریا هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ سوپای کۆریای باکوور خواستووە.

جێگه‌ی باسه‌، رژێمی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتی دەکات، یەکێکە لە رژێمە دیکتاتۆرییەکانی جیهان و بەهۆی پەرەپێدان بە سیستەمی چەکی ناوەکی و کۆکوژ، چەندین سزای لەلایەن ئەمریکا و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەسەردا سەپێندراوە.

 

 

ش.م