میدیای ئیسرائیل: سه‌ره‌رای بڕیاری ئیسرائیل بۆ داخستنی، جەزیرە لەڕوماڵ كردنی قودس بەردەوامه؟

سێ شەممە, 06 شوبات 2018 12:08

 

كوردیو - ئیسحاق عەلائەدین

بابەتێك لە ڕۆژنامەی "هارتس"ی ئیسرائیلی بریارەكەی تەلئەبیبی لەسەر داخستنی نوسینگەی كەناڵی ئاسمانی جەزیرە و كێشانەوەی كارمەندەكانی ئاڵوگۆڕ كردووە ، بەهۆی لەپشت ناوهێنانی بەناوی ئەوەی ئیسرائیل یارمەتی توند و تیژی و تیرۆر ئەدات ، بەتایبەتی لە كاتی ڕوماڵی روداوەكانی ئەم دواییەی مزگەوتی شاری قودس ، بەڵام ڕاپۆرتەكە پیشبینی كردووە ئەوەی روئەدات ئاسان نیە ، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەڵگەی نەدا بە هیچ لایەنێك بۆ جێبەجێ كردنی بریار وەكو ئاماژەیەك لەسەر نمونەكە .

ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوە ئەكات كە بریارەكە داوا لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەت ئەكات بە كێشانەوەی ڕێگەپێدانی كارمەندان لە كەناڵی جەزیرە لە وڵاتی ئیسرائیل ، ئەوەش لە دەستەڵاتەكانی نوسینگە نیە ، هەتا ئەوە بە ڕونی لە ڕاپۆرتەكەدا دیارە ، بێگومان ئەبێت ڕێنمایی لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە دەربچێت بە كشانەوەی ڕێگەدان –كۆمێنتدان لەسەر بریارەكە.

نتزان تشین بەرێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی حكومەت دەڵێت: "بەپێی رێكارەكانمان تەنها ڕێگەدانەكە ئەگرێتەوە ، بەوپێیەی بەرێوەبەر بڕوای پێیەتی لە دوای ڕاوێژكردنی بە دەزگای ئاسایش چونكە ئاسایشی نەتەوەیی خستۆتە مەترسیەوە" .

تشین دەڵێت: بریارەكەیان ناردووە بۆ ئەوەی بۆچونی خۆیان لەسەر كەناڵی جەزیرە بڵێن ، و چاوەروانی ئەوانین وەڵام بدەنەوە ، تا ئەوكات هیچ كارێك رونادات ، بەبێ بەستنی كۆبونەوەیەك بۆ گوێگرتن ، بەپێی یاسا ، و گوێگرتن لە بریارەكە بۆ جێگیركردن و هەوڵدان بە رازیكردنی تۆرەكانی كێبڵ بە سرینەوەی كەناڵی جەزیرە ، وەزیر ڕونی كردەوە پەیوەندی بەشێوەی راستەوخۆ لەگەڵ كۆمپانیاكان ئەبێت ، و ئەوان ئامادەن بۆ داخستنی كەناڵی جەزیرە ، بەڵام بە ئاشكرا ڕایاننەگەیاندووە .

وە تۆڕی "یەس" لە بەیانێكدا رایگەیاند دەسەڵات یاساغی كردووە ، چونكە داخستنی كەناڵەكان لە دەست ئەنجومەنی پەخشی تایبەت بە كەناڵەكانی كێبڵ و كەناڵە ئاسمانیەكانە ، كە بریارێك وەردەگرێت بە دانیشتنی گوێگرتن ئەبێت ، وە كە بریاریدا كەناڵەكە بسڕێتەوە ئەوە نوێنەرایەتی بریارەكە ئەكات ، و ئەنجومەن بەشێوەی راستەخۆ سەرپەرشتی هەردو تۆڕی (هت) و (یەس) ئەكات ، بەڵام بریارەكە لە ناخۆی هەردو تۆڕەكە دەبێت ، وتیشی: مەسەلەی سرینەوەی كەناڵی جەزیرە لە بەرنامەمان دانیە ، لەكاتێكدا تۆڕی (هوت) وتی چاوەروانی داوای وەزیرین .

ڕاپۆرتەكە تەئكید دەكاتەوە كە زۆرترین بینەری گرتە ڤیدیۆكانی كەناڵی جەزیرە لە ئیسرائیڵ ئەو عەرەبانەن كە بەشدار نین لە كەناڵەكانی (كێبڵ) بەڵام گرتەی ڤیدیۆی دەگرن و لە ڕێگەی چاتی تایبەتیەوە بۆ سەدان لە كەناڵە عەرەبیەكانی تری دەنێرن ئەوانیش پەخشی دەكەنەوە ، لەوەشیاندا ئیسرائیڵ دەستەڵاتی بەسەردا نیە ، بەڵام رایگەیاندووە و داوای لە ئاژانسەكانی تر كردووە پابەندی پەخشی تۆڕ بن لەسەر مانگە دەستكردە كراوەكان ، كە زۆرترین بینەری عەرەبی هەیە .

قەرا پێی وایە دزینی ڕاپۆرت واتا پەخشی كەناڵی جەزیرە لە ئیسرائیل كاریگەری زۆری نابێت ، بەڵام قەرا بەپێی نیەتی خۆی دەستی كردووە بە هەڵمەتی هاوكاری لەگەڵ دەستەڵاتدارانی تایبەت بۆ برەودان بە هەمواری یاساكە ، كە بۆ هەشتاكان دەگەرێتەوە ، بۆ ئەوەی هاورێك بێتەوە لەگەڵ واقعی ئێستای جیۆسیاسی ، ئەو هەمواركردنەش ئاسایشی هاوڵاتی ئیسرائیڵ و خۆشگوزەرانی بۆ دابین ئەكات .

بەڵام یاسادانان وەكو ئەوە پێویستی بە گەرانەوەیە بۆ كنێستی ئییسرائیڵی بۆ ئەوەی لە داهاتودا دانیشتنی تایبەتی بۆ بكات ، و لە دزینی ڕاپۆرتدا كۆتایی پێبهێنێت ، هەتا ئەوكاتەی ئەیانەوێت ، ئەوەش پێویستی بە رەزامەندی حكومەت و وەزارەتەكانە ، لەگەڵ رەزامەندی نوێنەری گشتی ، كە هەڵدەستێت بە دیاری كردنی سنورێك بەپێی دەستور و ئازادی ڕادەربرین پێشێل ناكات ، ئەو كات یاساكە بۆ كنێست ئەگوازرێتەوە بۆ زیاتر ئاڵوگۆڕكردن و قسە لەسەركردنی .

وە ڕاشیانگەیاندووە كە لە كاتی تیرۆر و ئیرهابدا ئاسایشی هاوڵاتیانی ئیسرائیڵی گرینگترە لە دەربرینی ئازادی بیرورا ، هەر وەكو ئازادی ڕادەربرین بە واتای ئەوەنیە كە هاندان و توندوتیژی دروست بكات ، بۆیە دیموكراسیش سنوری خۆی هەیە .

م-ع-كانی