روسیا نزیك دیمەشق وێران دەكات

سێ شەممە, 06 شوبات 2018 17:06

 

 

ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیا چەندین ناوچەیان لەنزیك شاری دیمەشق بۆردومان كردوەو لەئەنجامیشدا بەدەیان كەس بوونەتە قوربانی.

كەناڵی جەزیرە بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیا بەچڕی ناوچەی (غۆتە) یان لە خۆرهەڵاتی شاری دیمەشق بۆردومان كردووەو لەئەنجامیشدا لایەنی (50) كەس كوژراون و (60) كەسی تریش برینداربوونە كە زۆرینەیان هاوڵاتیانی مەدەنین.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیا هەریەكە لەناوچەكانی (كەفەربەتناو سەقباو حەمورییەو عەرەبین و دۆماو حەرەستا) یان لە ریفی دیمەشق بۆردومان كردووەو كاولكارییەكی زۆریان لەناوچەكە دروست كردووە.

بەپێی سەرچاوە تەندروستییەكان، پێشبینی كراوە ژمارەی قوربانییەكان روو لەبەرز بوونەوە بكات، ئەوەش بەهۆی سەختی بۆردومانەكان.

 

 

ئـ . كـ