روسیا تەرمی فڕۆكەوانە كوژراوەكەی وەرگرتەوە

چوار شەممە, 07 شوبات 2018 05:35

 

 

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەی توانیویەتی تەرمی (رۆمان فیلینۆڤ) ی فرۆكەوان بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات كە رۆژی شەممەی رابردوو فرۆكەكەی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە لە ریفی ئیدلەب خرایەوە خوارەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك وەزارەتی بەرگری رووسیا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، (فیلینۆڤ) یەكێك بووە لە فرۆكەوانە بەئەزموونەكان و چەندین ئەركی سەربازی بۆ لەناوبردنی گروپە چەكدارەكان و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی سوریا ئەنجامداوە.

رۆژی شەممەی رابردوو فرۆكەیەكی جەنگی رووسیا بەموشەكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ریفی ئیدلەب پێكراو دواتر فرۆكەوانەكەی توانی بەبرینداری خۆی هەڵبدات و بكەوێتە ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام دوای رووبەرووبوونەوە لەگەڵ چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن بەبۆمبێكی دەستی خۆی كوشت.

 

ئـ . كـ