ترامپ داوایەك لە پنتاگۆن دەكات

چوار شەممە, 07 شوبات 2018 06:13

 

 

سەرۆكی ئەمریكا داوا لە پنتاگۆن دەكات ئامادەكاری بكات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی سەربازی و تێیدا هێزو داهێنانە سەربازییەكانی وڵاتەكەی نمایش بكات. 

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا بەشێوەیەكی فەرمی داواكارییەكی ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی كردووە، وادەیەك دیاریبكات بەمەبەستی ئەنجامدانی نمایشێكی سەربازی تاكو لەوێوە هێزی وڵاتەكەی نمایش بكات.

لەمبارەیەوە (سارا ساندرز) وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاندووە، ترامپ تەواوی پشتیوانی خۆی بۆ هێزەكانی وڵاتەكەی دووپات كردۆتەوە تاكو ئاسایشی وڵاتەكەی بپارێزن و بۆ ئەو مەبەستەش داوای كردووە نمایشێكی سەربازی ڕێكبخەن و هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لەدواین داهێنان و هێزیان دڵنیا بكەنەوە.

 

ئـ . كـ