بت كۆین لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

چوار شەممە, 07 شوبات 2018 07:10

 

دابەزینی بەهای بت كۆین و دراوە دیجیتاڵییەكانی هاوشێوەی بەردەوامەو لەچەند بانقێكی بەریتانیا ماكەڵەكردن بەو دراوانانەوە قەدەغەكرا.

 

بەگوێرەی هەواڵە ئابورییەكانی جیهان، دابەزینی بەهای بت كۆین و دراوە دیجیتاڵییەكانی هاوشێوەی بەردەوامەو دوێنێ سێ شەممەش ئەو دراوە لەبازاڕەكانی جیهاندا بۆ كەمتر لەهەشت هەزار دۆلار دابەزی.
دابەزینی بەهای ئەو دراوانانە زیانی بەچەندین بانق گەیاندوەو كە لەڕێگەی كریدیت كارتەكانەوە قەرز دەدەنە كڕیارەكانیان و لەچەندین بانق لەبەریتانیا كڕینی بت كۆین لەڕێگەی كریدیت كارتەكانەوە قەدەغەكرا.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە دابەزینی بەهای بت كۆین بۆ ئەو ئاستە لەكاتێكدایە هەفتەی پێشوتر زۆرترین دابەزینی بەخۆیەوە بینی كاتێك لەسەدا 30 بەهای خۆی لەدەستدا.

 

 

 

س ب