توركیا : روسیا لاری نییە لە هێرشی سەر عەفرین

چوار شەممە, 07 شوبات 2018 06:57

 

 

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، هیچ كێشەیەكمان نیە لەگەڵ ڕووسیادا سەبارەت بە ئەركە سەربازییەكەی وڵاتەكەی بۆ سەر ناوچەی عەفرینی باكووری سوریاو وتیشی : دوو وڵاتەكە لە پەیوەندییەكی بەردەوامدان سەبارەت بە ئەركەكە.

پێش دوو هەفتە توركیا ئەركێكی سەربازیی وشكانی و ئاسمانی كردە سەر ناوچەی عەفرینی سوریاو یەكینەكانی پاراستنی گەلی كوردی كردۆتە ئامانج، ئەمە لەكاتێكدایە كە ڕووسیا هاوپەیمانی سەرەكی بەشار ئەسەدە.

(مەولود چاوش ئۆغڵۆ) لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (تی جەی ئاڕ تی نیوز) رایگەیاند، سەبارەت بە دروستكردنی خاڵە چاودێرییەكانیش لە پارێزگای ئیدلەب وتی: هێزەكانی توركیا تەواو بوون لە دروستكردنی شەشەم خاڵی چاودێری لە پارێزگاكەدا.

 

ئـ . كـ