100 كوژراو هەیە، ئەمریكا هێرشێكی ئاسمانی كردە سەر چەكدارانی سەر بە ڕژێمی سوریا

پێنج شەممە, 08 شوبات 2018 07:09

 

 

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشكرایان كرد، دوێنێ چوار شەممە لانی كەم 100 چەكداری سەر بە رَژێمی سوریا بەهۆی هێرشێكی ئاسمانیەوە لە نزیك پارێزگای دێرزور كوژراون لەكاتێكدا بە نیازبوون لە درەنگانێكی شەو هێرشێك ئەنجام بدەن.


بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەر هێزەكەی سەر بە ڕژێمی سوریا لە نزیكەی 500 چەكدار پێكهاتوون و ژمارەیەكی زۆر چەك و تانك و زرێپۆش و موشەكیان پێبووە لە پارێزگای دێرزور كە بەنیازبوون هێرش بكەنە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ناوچەیەكدا كە هێزەكانی هاوپەیمانانیش هاوكاریانن.


بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسێكی باڵای پەنتاگۆن لەكاتی هێرشەكەدا كە لە دووری 8كم لە دوری ڕوباری فورات ئەنجامدراوە ژمارەیەك لە ڕاهێنەری ئەمریكی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات بوونیان هەبووە.