سوپای توركیا كوژرانی دوو سەربازی لە عەفرین ڕاگەیاند

پێنج شەممە, 08 شوبات 2018 07:55

 


سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا كوژرانی دوو سەربازی توركی ڕاگەیاند كە لە میانەی هێرشەكانی پرۆسەی چڵە زەیتون بۆ سەر عەفرین برینداربوو بوون و بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.


بە گوێرەی بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا، ڕۆژی ڕابردوو لە باشوری شارۆچكەی بلبل لە عەفرین یەكەیەكی سوپای توركیا بە هاوەن هێرشیان كراوەتەسەر و بەهۆیەوە 10 سەرباز برینداربوون.


ئاماژەی بەوەش كراوە دەستبەجێ سەرچاوەی هێرشەكە بۆردومان كراوە.


ماوەی 19 ڕۆژە سوپای توركیا بە ناوی پرۆسەی چڵە زەیتون هێرشی سەربازی بۆ سەر كانتۆنی عەفرین دەستپێكردووە و تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە هیچ پێشڕەویەكی ئەوتۆ تۆماربكات.