فرۆكەیەكی ئیسرائیلی خرایە خوارەوە

شەممە, 10 شوبات 2018 06:02

 

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی وڵاتەكەی دوای بۆردومانكردنی چەند ئامانجێك لە سوریا لە باكوری ئیسرائیل خراوەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، فڕۆكەكە لە جۆری (F16) بووەو دوای كەوتنە خوارەوەی هەردوو فرۆكەوانەكە بە سەلامەتی ڕزگاركراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشتر لەلایەن هێلیكۆپتەرێكی ئاباتچی ئیسرائیلیەوە، فڕۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی ئێرانی خراوەتە خوارەوە، كە لە فڕۆكەخانەی تیفۆر لە ناوچەی تەدموری سوریاوە هەستاوەو خاكی ئیسرائیلی بەزاندووە.

هاوكات ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڕووداوە هێرشی ئێرانە بۆ سەر سەروەری وڵاتەكەیی و ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات.

 

 

 

ئـ . كـ