غۆتەی دیمەشق خوێناویترین هەفتەی سێ‌ ساڵی رابردوو بوو

شەممە, 10 شوبات 2018 06:36

 

 

نوێنەرانی سویدو كوێت داوایەكیان پێشكەش كردوەو بەسەر (15) ئەندامەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا دابەشكراوە تاكو ڕۆژی دووشەممە بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایش دەیەوێت رێگەبدرێت بە گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان و گواستنەوەی نەخۆش و بریندارەكان لە ناوچەی غۆتەی ڕۆژهەڵات و ئیدلەب.

ئاماژە بەوەشكراوە، بۆ ئەوەی ئەو ئاگربەستە كاتییە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دەبێت لانی كەم نۆ دەنگ لەكۆی (15) دەنگ بەدەستبهێنێت و هیچ كام لە وڵاتانی رووسیاو چین و ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنسا مافی ڤیتۆ بەكارنەهێنن.

سێشەممەی رابردوو ئەمریكا داوای راگرتنی دەستبەجێی شەڕی كرد لەسوریا بۆ ماوەیەك كە لەمانگێك كەمتر نەبێت بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ سوریاو تاكو ئێستاش هەڵوێستی ڕووسیا ڕوون نیە كە پشتگیری دەكات یان ڤیتۆ بەكاردێنێت.

ئەوە لە كاتێكدایە ماوەیەكە شەڕی قورس لە ناوچەكانی ئیدلەب لە نێوان هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن و حكومەتی سوریا بەرێوەدەچێت و لە ناوچەی غۆتەی رۆژهەڵاتیش لە نزیك دیمەشق، خوێناویترین هەفتەی لە سێ ساڵی رابردووی شەڕی سوریا بەخۆوە بینیوە كە زیاترلە (200) كەس كوژراون و دەیان كەسی تریش برینداربوون.

 

ئـ . كـ