فرۆكەیەكی ئیسرائیلی لەسوریا دەكەوێتە خوارەوە

شەممە, 10 شوبات 2018 06:49


حكومەتی سوریا ڕایدەگەیەنێت بەهۆی بەزاندنی سنوری سوریاو بۆردومانكردنی بەرزاییەكانی جۆلانەوە هێزە ئاسمانیەكانیان فرۆكەیەكی ئیسرائیلیان خستوەتە خوارەوە.


كەوتنە خوارەوەی ئەو فرۆكەیە دوای ئەوە دێت كە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندوە كە فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی ئێرانی سنوری ئیسرائیلی بەزاندوە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە خراوەتە خوارەوە.


هەربەپێی ماڵپەرە جیهانیەكان فرۆكەكەی ئیسرائیل كەلەلایەن سوریاوە خراوەتە خوارەوە لە جۆری ئَف 16بووە هەردو فرۆكەوانەكەشی ڕزگاریان بووە.


أ.س