بۆیەكەمجار سەرۆكی كۆریای باشور سەردانی كۆریای باكور دەكات

شەممە, 10 شوبات 2018 07:47


دوای ئەوەی یەكی: لە ئەندامانی خێزانەكەی لەئێستادا بەسەردانێك لە كوریای باشورە سەرۆكی كۆریای باكور بانگهێشتی سەرۆكی كۆریای باشور دەكات بۆ وڵاتەكەی.


ئاژانسی (یونهاب)ی كوریای باشور ئەمرۆ شەممە بڵاویكردوەتەوە " كیم جونغ-ئونسەرۆكی كوریای باكور بانگهێشنامەیەكی ئاراستەی مون جیە-ئین ی سەرۆكی كۆریای باشور كردوە كە سەردانی كوریای باكور بكات."


ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە" بانگهیچشتەكەی سەرۆكی كۆریای باكور لەرێگەی خوشكە بچوكەكەیەوەبوو كە لەئێستادا بەسەردانێك لەگەڵ شاندێكی وڵاتەكەیدا لە كۆریای باشورە بەمەبەستی بەشداریكردن لە ئۆلۆمپیاتی زستانە كەلە كۆریای باشور بەریوە دەچێت.


ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە " ئیدارەی سەرۆكی كۆریای باشور ڕازیی بووە بە سەردانەكەو ڕایگەیاندوە مون جیە-ئین ی سەرۆكی كۆریای باشور لە كاتی گونجاودا سەردانی كۆریای باكور دەكات"

أ.س