بنیامین نتانیاهۆ: هێرشەکانمان بۆ سەر دیمەشق زیاتر دەکەین

شەممە, 10 شوبات 2018 13:12

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد چەند بنکەیەکی سەربازیی سوپای پاسدارانیان لە سووریا کردۆتە ئامانج و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران، کە توانیویە خاکی ئیسرائیل ببەزێنێت، خراوەتە خوارەوە.

میدیاکانی ئسیرائیل بڵاویانكرده‌وه‌، دوای ئەوەی ئەمڕۆ 10ی شوباتی 2018، فڕۆکەکەی F16ی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جەولان، لەلایەن قەڵغانی به‌رگریی سووریاوە خرایە خوارەوە، کابینەی سەربازی ئیسڕائیل بڕیاری دا هێرشەکانی بۆ سەر سووریا بەردەوام بێت.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بەتەواوی لەگەڵ ئەم هێرشانه‌ دایە و جەختی کردۆتەوە هێرشی زیاتر دەکەینە سەر دیمەشق.

 

 

ش.م