یەمەن... بەهۆی شەڕی ناوخۆوە زیاتر لەدوو ملیۆن كەس ئاوارەبوون

یەک شەممە, 11 شوبات 2018 08:55

 


ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی شەڕی ناوخۆی لەیەمەن لەساڵی 2015ەوە زیاتر لە دوو ملیۆن كەس ئاوارەبوون.

 

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند: بەهۆی شەڕی ناوخۆی یەمەن و بەردەوامی توندوتیژیەكان لەساڵی 2015 ەوە تاوەكو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن كەس ئاوارەبوون.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: تەنها لەماوەی 10 هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 85 هەزار كەس ئاوارەبوون.

 


ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئەو هاوڵاتیانەی یەمەن كە ئاوارەبوون ڕویان لە شارەكانی رۆژئاوای یەمەن لە هوەیداو تەیز كردووە.

 

 

 

س ب