ئابوری ... نرخی نەوت بەرز بوویەوە

دوو شەممە, 12 شوبات 2018 16:06

 

 


دوای چەند هەفتەیەك لەبەردەوامی دابەزینی نرخی نەوت، ئەمڕۆ نرخەكان جارێكی تر بەرز بوونەوەیان تۆماركرد.

بەرز بوونەوەی بەهای دۆلارو كەمی خواست لەسەر نەوت، هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت بوون، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی تر نرخەكان بەرز بوونەوەیان تۆماركرد.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەڕێژەی (%1) بەرز بوونەوەی تۆماركردووە، بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (63.54) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (60.04) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

 

ئـ . كـ