بەهۆی نامەیەكەوە، هاوسەری كوڕێكی ترەمپ گەیەندرایە نەخۆشخانە

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 10:42

 

هاوسەری كورە گەورەكەی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، دوای كردنەوەی نامەیەك كە تۆزێكی سپی تێدابوو تەندروستی تێكچوو و گواسترایەوە نەخۆشخانە.

 

بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لەمیدیا ناوخۆییەكانی ئەمریكا، ڤانیسا ترەمپ هاوسەری جەی ئار ترەمپ دوای كردنەوەی نامەیەك كە تۆزێكی سپی لەنێو نامەكەداهەبووە تەندروستی تیكچووە و دەست بەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

 

میدیا ناوخۆییەكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەشكرد: جگە لە ڤانیسا دوو كەسیش كە لەنزیك ناوبراوەوە بوون باری تەندروستیان تێكچووە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە تاوەكو ئێستا نەزاندراوە كە ئەو تۆزە سپیەی لەنێو نامەكەدا بووە چییەو هیچ روونكردنەوەیەكیشی لەبارەیەوە نەدراوەو لەسەر ڕوداوەكەش پۆلیسیش دەستی بەلێكۆلینەوە كردووە.

 

 

 

س ب