بۆ جاری دووەم ئەمریكا لە دێرزو هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریای بۆردومانكرد

چوار شەممە, 14 شوبات 2018 06:50

 


بەرپرسانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویانكردەوە، ڕۆژی یەك شەممە فڕۆكەیەكی بێ فرۆِكەوانی ئەمریكی كاروانێكی سەربازی هێزەكانی سەر بە ڕژێمی سوریای بۆردومان كردووە لە پارێزگای دێرزور و لانی كەم تانكێكی ڕوسی تێكشكاوە.


ژەنڕاڵ جیفری هاریجیان ئەفسەری باڵای هێزی ئاسمانی ئەمریكی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند نازانرێت كێ لەناو تانكە ڕوسیەكەدا بوون كە ئایا سەربازی ڕوسی بوون یاخود سەربازی سوریا بەڵام لانی كەم دوو كەس كوژراون لە ئاكامی تێكشكانیدا.


بۆردومانەكە پاش كەمتر لە یەك هەفتە هات لە بۆردومانێكی گەورەی هێزی ئاسمانی ئەمریكا بۆ سەر یەكەیەكی سەربازی سریا لە نزیك دێرزور و كوژرانی 100 چەكدار كە بەنیازبوون هێرش بكەنە سەر هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات.


هێرشە سەربازیەكانی ئەمریكا لە سوریا نیگەرانیەكی توندی لای ڕوسیا دروستكردوە و پێ دەچێت ئەو وڵاتەش كاردانەوەی توندی هەبێت.