یەڵدرم : ئەمریكا بیانوو بۆ پڕچەك كردنی یەپەگە دێنێتەوە

پێنج شەممە, 15 شوبات 2018 06:42

 

 

سەرۆك وەزیرانی توركیا لە كاردانەوەی بەرامبەر هاریكاری سەربازی ئەمریكا بۆ كوردانی خۆرئاوا وتی: ئێوە بیانوو بۆ پڕچەك كردنی كوردی سوریا دێننەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ڕاشا تودەی)، (بیناڵی یەڵدرم) سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاندووە، ئەوانەی سەركۆنەی یارمەتییە سەربازییەكانی ئەمریكا دەكەن بۆ كوردانی خۆرئاوا، پێشیان وایە ئەمریكا بیانوو بۆ پڕچەك كردنی كوردانی سووریا دێنێتەوە.

یەڵدرم باسیش لەوەدەكات، كە واشنتۆن بە بیانووی شەڕی دژ بە داعش بەردەوام كوردانی سوریا پڕچەك دەكات كە مەترسییە بۆ سەر توركیا، ئەمە لە حاڵێك دایە كە داعش لە ناو چووەو چی دیكە پشتیوانی كردن لە یەپەگە مانای نییە، هەروەها ئەو وتی: ئێمە ناتوانین هەوڵی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ تیرۆر فام بكەین.

 

ئـ . كـ