ئابوری ... نەوت لەم نرخە جێگیر دەبێت

هەینی, 16 شوبات 2018 06:32

 

 

لێدوانی وەزیری وزەی سعودیەو دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی، كەریگەریان هەبووە بۆ بەرز بوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە ئاستێكی بەرز ماوەتەوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی بەراورد بەمانگی رابردوو دابەزینی تۆماركردووە.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (64.33) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (61.34) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

ئـ . كـ