لە سوریا سەدان سەربازی روسی كوژراون و برینداربوونە

هەینی, 16 شوبات 2018 06:47

 

 

سێ سەرچاوەی باوەڕپێكراو ئاماژەیان بەوەداوە، نزیكەی (300) كەس كە كار بۆ كۆمپانیایەكی تایبەتی سەربازی ڕووسی دەكەن و پەیوەندییان بە كرێملنەوە هەیە یان ئەوەتا كوژراون یاخوود برینداربوون لە سوریادا.

پێكدادانەكان بەشداربوونی سەربازی ڕووسیا دەردەخەن لە سوریادا زیاتر لەوەی كە خۆیان دەیڵێن، هەروەها ئەم بەشداربوونەوەی ڕووسیا وا دەكات مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەمریكادا زیاتر ببێت.

پێنج سەرچاوەی دیكە ئاماژەیان بەوەدا ئەو بریندارانەی لەم ڕۆژانەی دواییدا دەركراون هەموویان ڕەوانەی چوار نەخۆشخانەی سەربازی ڕووسی كراون.

بەپێی زانیارییەكان، نزیكەی (100) چەكداری ڕووسی هەتاوەكو كۆتایی هەفتەی ڕابردوو كوژراون و (200) كەسی دیكەش برینداربوون.

ئـ . كـ