نهێنی نوێ لە ڕفاندنی ئۆجالان ئاشكرا دەكرێت، 60 چركە هۆكاربووە

هەینی, 16 شوبات 2018 14:16


دوای 19 ساڵ لە پرۆسەی ڕفاندنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بە پلانێكی نێو دەوڵەتی و بەشداری ڕاستەوخۆی هەواڵری ئیسرائیلی، بۆ یەكەم جار هەندێك لایەنی شاراوەی ئەو پرۆسەیە ئاشكرا دەكرێت كە لە 15ی سوباتی 1999 دا ڕویدا و تاوەكو ئێستا چەندین لایەنی شاراوەی تری وەك خۆی ماوەتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بۆ یەكەم جلر هەندێك زانیاری لە پرۆفسیۆر حسن ئیشغواز ئاشكرا دەكات كە ئەوكات ڕاوێژكار بووە لە وەزارەتی گەیاندن و بەرپرسی فڕۆكەوانی مەدەنی و لە دەرنگ وەختدا بووەتە بەشیچك لە خانەی ڕاپەڕاندنی كارەكە.


ئەو دەڵێت بە شێوەیەكی لە ناكاو لە لایەنی میتی توركیەوە ئاگاداركرامەوە لە دروستكردنی بەڵگە نامەكان بۆ فڕۆكەیەك كە توركیا جی دەهێلێت بۆ دەستگیركردنی ئۆجالان و گەڕاندنەوەی بۆ توركیا، زانیاریەكان بەوشێوەیە بوون كە یۆنان ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی بە فڕۆكەیەك ئۆجالان لە كینیاوە بۆ هۆڵەندا بگوازێتەوە و دەستبەجێ دەستكرا بە ئامادەكردنی فڕۆكەیەك بە هەمان تایبەتمەندی و شێوە و ڕەنگ .


ووتی زەحمەت بوو بە ئاسانی فڕۆِكەیەكی لەوجۆرەمان دەست بكەوێت ، بەڵام بازرگانێكی تورك ئەو فڕۆكەیەی هەبوو توانرا ڕەزامەندی وەرگبرین بۆ بە كرێگرتن و بەكارهێانی بێ ئەوەی بزانێت بۆ چ مەبەستێكە ، بە فڕۆكەوانەكانیش وترا گەشتەكە بۆ میسر و پاشان بۆ ئۆگەندا و پاشان بۆ كینیایە بۆ ئوەی گومان نەكرێت لە پرۆسەكە و وەك بازرگانانی مۆز ناسێنراین، لە ئۆغەندا 10 ڕۆژ ماینەوە، پاش ئەوەی زانیاری تەواومان وەرگرت كە فڕۆكە هۆڵەندیەكە دەستی كردووە بە جوڵە ڕاستەوخۆ ئێمەش چووین بۆ كینیا و پێش ئەوەی فڕۆكەكەی تر بگات بە دوو كاتژمێر گەشتینە فرۆِكەخانە.


60 چركەی پرۆسەكە:


ئەو دەڵێت: ئێمە زانیاریمان هبوو ئۆجالان لە باڵوێزخانەی یۆنان لە كینیا خۆی حەشارداوە، دەستیان بەجوڵە كرد لە چوار ئۆتۆمبێل دا یەكەم پۆلیسی یۆنانی تێدابوو، دووەم پاسەوانانی باڵوێزخانە، سێ یەم ئۆجالان بوو، چوارەمیش پاسەوانانی ڕێكخراوەكەی بوو.


پرۆسەكە بەئاسایی بەڕێوەدەچو، ئۆجالان بێ غەم بوو لە كارەكان و ئۆتۆمبێلی ئۆجالان پێش ئەوانی تر هاتە بەردەم فڕۆكەكە و تەنها لە 60 چركەدا دەرگای فڕۆكەكە كرایەوە و ئۆجالان بە هاتنە ناو فڕۆكەكە دەستگیركرا و ڕاستەوخۆ دەرگای فڕۆكەكە داخرا و دەستكرا بەجوڵە پێش ئەوەی پاسەوانان بگەنە نێو دەرگاكە .


وتیشی لە ئاسمانی قوبرسی یۆنانی جاریچكی دیكە توشی گرفت بوینەوە ئەو كاتەی ناچار كراین بە نیشتنەوە بەڵام بە بیانوی تێ نەگەشتنی زمانەوە توانرا لە ماوەی 15 چركەدا ئاسمانی قوبرس جێ بهێڵین و بگەینەوە توركیا.