بوومەلەرزەیەك باشووری ئێرانی هەژاند

هەینی, 16 شوبات 2018 16:42

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك بەهێزێكی مام ناوەند باشووری خۆرئاوای ئێرانی هەژاندووە، زانیاری سەبارەت بە ئاستی زیانەكانی نەزاندراوە.

بەپێی هەواڵێكی بەپەلەی ئاژانسی فارس، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك بەهێزی (4.1) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر باشووری خۆرئاوای ئێرانی هەژاندووە، بەڵام زیانەكانی نەزاندراوە.

هاوكات باسیش لەوەكراوە، كە چەقی بوومەلەرزەكە كەوتۆتە دووری (17) كیلۆمەتر لەشاری شۆشتەری باشووری خۆرئاوای ئێران.

 

ئـ . كـ